ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی گشتی رێكخراوی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانی سەربەخۆ (موسیاد) نائیل ئۆڵپاك رایگه‌یاند: "خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له‌ناو ئه‌م په‌رله‌مانه‌دا هیچ رووداوێكی نوێ روونه‌دات و خێرا كار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نه‌كرێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هاوپه‌یمانیه‌تێكی گونجاو پێكبهێنرێت.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوكسەكداغ، پێشوازی له شاندێكی موسیاد كرد. دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان كه له ناوه‌ندی گشتی هه‌ده‌په به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی گشتی موسیاد ئۆڵپاك بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
ئۆڵپاك، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامیانداوه، تیایاندا پارته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵوێستێكی بنیاتنه‌رانه‌یان هه‌بووه و گوتی: "پارته‌كان ناخوازن ببنه لایه‌نێك كه قۆناغه‌كه دابخه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نایه‌ت كه وازیان له بنه‌ماكانیان هێنابێت، به‌ڵام ئێمه‌یان وه‌ك جیهانی كار دڵخۆش كرد به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانیان پێكه‌وه قۆناغێكی بنیاتنه‌ر دێته ئاراوه. ئه‌مڕۆ كاتێ له پارته‌كان ده‌ڕوانێت، ده‌بینێت چوار پارتی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی جددی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌م ئه‌رك و هه‌میش به‌رپرسیارێتیان ده‌خاته ئه‌ستۆ. ئه‌وانیش به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌ن. خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ی رووداوی نوێ له په‌رله‌ماندا رووبدات و بێ ئه‌وه‌ی خێرا كار بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هاوپه‌یمانیه‌تێكی گونجاو پێكبهێنرێت".
ئۆلپاك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی هانیان ده‌دات جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، ئه‌وه‌یه كه كاروباری دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان رانه‌وه‌ستێت. له‌مڕۆوه هێشتا ئابووریی توركیا له خاڵێكی به‌هێزدایه. ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی دڵخۆش كردووه كه هیچ بێ هێزبوونێك تێدا رووی نه‌داوه. له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام نابێت.
سه‌رۆكی گشتی رێكخراوی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانی سەربەخۆ ئۆڵپاك، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا بیروڕای خۆیان خستووەته‌ڕوو، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باس له‌وه نه‌كراوه كه هاوپه‌یمانی له‌نێوان چ لایه‌نێك و له‌سه‌ر چ شێوازێك پێكبهێنرێت.
هاوكات ئۆڵپاك باسیشی له‌وه كرد، كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای پارته‌کانی سیاسی، داوای كۆبووهنهوهیان پێشكه‌ش به مه‌هه‌په كردووه، به‌ڵام به‌هۆی چڕی به‌رنامه‌كه‌وه هیشتا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.