Sangar Hamad Azeez
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
پرۆژەیاسای بەشارۆچکەکردنی، هەکاری کە ناوی دەبێتە (جۆلەمێرگ) و شرنەخ کە ناوی دەبێتە (نوح) و، بەپارێزگاکردنی یوکسەکۆڤا و جزیر پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.
دوای ئەنجامدانی هەندێک گۆڕانکاری لە بنەمای سندوقی دراوی تورکیا و چەند ماددەیەکی دەستووری و بە مەبەستی پەسندکردن و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.
بە گوێرەی ئەو گۆڕانکاریانەی ئەنجامدراوە ناوەندی پێشووی پارێزگای هەکاری، جۆلەمێرگ دەکرێت بە شارۆچکە، هەروەها شارۆچکەی دەرەجیک دەبێتە ناوەندی یوکسەکۆڤا و شارەوانییەک بەو ناوە دروست دەکرێت.
شارۆچکەکانی جۆلەمێرگ، چوکورجە، دەرەجیک و شەمزینان سەربە پارێزگای یوکسەکۆڤاوە دەبن.
ناوەندی پێشووی شرنەخ، نوح دەبێتە شارۆچکە و هەریەک لە شارۆچکەکانی بەیتوشەباب، گوچلوکۆناک، ئیدل، نوح، سلۆپی و ئولودەرە سەربە پارێزگای جزیر دەبن.