سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد رۆژی هه‌ینی 15ی تهمووز، په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه له دیموکراتی تورکیادا و رایگه‌یاند: ''ئه‌و گه‌له‌ی که شه‌و ئێشکیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی هاوته‌ریب گرت و سه‌رله‌به‌یانیش گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان، ناسی گه‌لی تورکیایه''.
بینالی یڵدرم له‌دوای هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه، هاته کۆشکی چانکایا. یڵدرم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا، ژه‌نه‌راڵ هولوسی ئاکار، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فکان ئالا، وه‌زیری به‌رگری فیکری ئشک و وه‌زیری داد به‌کر بۆزداغ، هاتنه به‌ر کامێراکان و ژماره‌یه‌ک لێدوانی دا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: ''رۆژی 15ی تهمووز چیتر بووه‌ته جه‌ژنی دیموکراسیمان. ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان، پۆلیسه‌کانمان، هاووڵاتییانی سڤیلمان، که له‌کاتی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تادا گیانیان له‌ده‌ست داوه، به میهر و سوپاسگوزاری و قه‌رزاربارییه‌وه یاد ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاریان ده‌که‌مه‌وه'' و جه‌ختی کرده‌وه "ئه‌و رووداوه شتێكی ده‌رخست. جارێكی‌تر هه‌موو جیهان بینیی كه گه‌لی توركیا خاوه‌نی چ ئه‌زموونێكی دیموكراسییه و ئیراده‌ی گه‌ل چه‌نده گرنگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌مان. به‌تایبه‌ت گه‌له‌كه‌مان ئه‌و شه‌هیدانه له‌بیر ناكه‌ن كه به ئاڵاوه له به‌رده‌م ئه‌و تانكانهدا رادهكشان و به‌گیانیان رێگرییان لێده‌كردن".
بیناڵی یڵدرم سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی و هێزه ئه‌منییه‌کان گوتی: ''نێوچاوانی یه‌ك به‌یه‌كی تاكه‌كانی گه‌له‌كه‌م و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به ئاڵاوه دژی چه‌ته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی هاوته‌ریب وه‌ستانه‌وه ماچ ده‌كه‌م. نێوچاوانی هێزه ئه‌منییه‌كانمان ماچ ده‌كه‌م كه ئازایانه شه‌ڕیان كرد. له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا پێكه‌وه به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌مان تێپه‌ڕاند. ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌وڵه له رێگه‌ی فه‌رمانی سوپاوه نه‌بووه و ته‌نها گرووپێك له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی هاوته‌ریب له نێو سوپادا ئه‌نجام دراوه. له‌به‌رئه‌وه ستایشی نیشتمان و گه‌ل و ئه‌و فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانه ده‌كه‌م كه رێگه‌یان به‌و هه‌وڵه ناپاكانه نه‌داوه".
دواتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگه‌یاند: "لە یەکەم ساتەکانی رووداوەکەدا، هاووڵاتییانمان لایەنگرانی پارته سیاسییه‌کان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی مەیدانەکانیان پڕ کرد و رژانە سەر شەقام، سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو هەڵوێستە. پیرۆزبایی لە تەواوی کارمەندانی دەزگا ئەمنییه‌کان و پۆلیسی تایبەت دەکەم کە ئەم بەڵایەیان لادا. بەناوی میللەتەکەمانەوە سوپاستان دەکەم".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییه‌کان یڵدرم رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌وڵه شكستی پێهێنراوه به‌ڵام شه‌هیدمان هه‌یه، تا ئێستا 161 شه‌هید و هه‌زار و 440 بریندارمان هه‌یه. تا ئێستا دوو هه‌زار و 839 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و كه‌سانی پله‌داری نێو سوپا له پله‌ی جیاجیا كه به‌م هه‌وڵه ناپاكه هه‌ستاون ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. پله‌داری باڵاشیان تێدایه".
له‌باره‌ی دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌کان و ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تاکه‌ی دوێنێ شه‌ویاندا سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا گوتی : "ئه‌م چه‌ته هاوته‌ریبانه چیتر له ژێر چنگی دادی تورکیادان. ئه‌و سزایه‌ی که شایسته‌یانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک وه‌ریده‌گرن. گه‌له‌که‌مان له‌م رووداوه‌دا داناییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی نیشانداوه، ئه‌م داناییه بووه‌ته رێگر له‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل پێشێل بکرێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامداوه پێویسته جارێکی دیکه له‌وه تێبگه‌ن که هیچ که‌سێک ناتوانێت یاریی به ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له مه‌زنه، خۆشه‌ویستی بۆ دیموکراسی و ئومێدی بۆ ئازادیی بکات".
ئەو گوتیشی: "ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان، نیشانه‌ی شهرافهتمهندییانه. ئه‌وانه‌ی که به پاره، چه‌ک، تانک، بۆمب، فڕۆکه و هێلیکۆپته‌ری ده‌وڵه‌ت، هاووڵاتییانمان بۆردومان ده‌که‌ن، لە رێکخراوێکی تیرۆریستیی په‌که‌که له‌ڕووی ره‌وشته‌وه له‌خوارترن. هه‌رگیزاو هه‌رگیز گه‌له‌که‌مان ئه‌م چه‌ته ناپاکانه له‌بیر ناکات. هه‌ندێک له دۆسته‌کانمان له سه‌ره‌تاوه له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشتن له‌و ههستارییهی ئێمه نیشانمان ده‌دا به‌ڵام تێگه‌یشتنیان باجه‌که‌ی زۆر قورس که‌وت له‌سه‌ر ئێمه".
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد دەزگاکانی راگەیاندنی بینراو و بیستراو هەروەها تۆڕه‌کانی كۆمه‌ڵایه‌تی نموونه‌یه‌كی جوانی نیشتمانپه‌روه‌رییان پێشكه‌ش كرد. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لایه‌نی وڵات و گه‌لیان گرت و لایه‌نگریی چه‌ته‌كانیان نه‌كرد و له‌وباره‌وه به دروستترین شێوه زانیارییه‌كانیان گواسته‌وه و جه‌ختی کرده‌وه: ''سه‌ركرده سیاسییه‌كانی پارته‌كان و لایه‌نگرانیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌موو بۆچوونه جیاوازه‌كانیان وه‌لا نا و رژانه مه‌یدانه‌كان و ئاڵاكانیان له‌سه‌ر تانكه‌كان دانا".
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئاشکرایکرد سه‌باره‌ت به فه‌رمانده‌کانمان هیچ دۆخێک نییه جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت. دۆخه‌که به‌ته‌واوه‌تی له ژێر کۆنترۆڵدایه و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا فهرماندهکانیشمان ده‌چنه‌وه دۆخی ئاسایی خۆیان، له ئێستادا له‌سه‌ر کاره‌کانیانن، گوتیشی: "سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ئێستادا به‌ڕێگاوه‌یه بۆ ماڵه‌كه‌ی و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه".
بیانلی یڵدرم رایگه‌یاند: "لاپەرەی یەکەمی کارەکە لێرە داخراوە. لەکارەکانی داهاتوودا، لەلایەک هاووڵاتییان گەڕاونەتەوە ژیانێکی ئاسایی خۆیان، لەلایەکی ترەوە دەوڵەت و میللەتەکەمان بەبێ دواکەوتن وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە هەوڵی بێڕێزیاندا. ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێگەی خۆمان، هیواخوازم کە ١٥ی تەمووز ببێتە مایەی خێروخۆشی". ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که "هه‌ر له سه‌ره‌تای رووداوه‌که‌وه به‌هۆی خۆشه‌ویستیی نیشتمان و دانایی سهرفهرماندارمان، به‌ڕێز سه‌رکۆمارمان و هه‌موو ئه‌ندامانی حکوومه‌ت و فه‌رمانده نیشتمانپهروهرهکانمانهوه، به یه‌کگرتوویی له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ماندا به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵایه‌دا، زاڵ بووین. سوپاسی خوا ده‌که‌م که ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی به‌نسیبی گه‌له‌که‌م کرد که له‌وانه‌یه له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بێت".
یڵدرم جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی لێپێچینەوە لە تەواوی ئەو کەسانە دەکرێت لە چەتەکانی پێکهاتەی هاوتەریبی تیرۆر و جوداخواز کە هەوڵی دابەشکردن و پارچەکردنی تورکیا و زیانگەیاندنیان بە یەکڕیزی دا. هەموو ئەمانە ناسراون و ئەوەی پێویست بێت لە بەرامبەریان دەکرێت و گوتی: "ئه‌وانه‌ی به‌م کاره ناپاکانه‌یه هه‌ستاون و تێوه‌ی گلاون، چیتر ژهنهراڵن یان ئهدمیراڵن، گرنگ نییه. پله‌کانیان هه‌رچییه‌ک بێت ئه‌مانه ناپاکن. ناپاکیش پله‌ی نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی له كۆمیته‌ی به‌ناو "ئاشته‌وای له وڵات‌دا" ده‌ستبه‌سه‌ركراون، سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا رایگه‌یاند: "زۆرن، كه‌سانێك هه‌ن له كاره‌كانیان لادراون، كه‌سانێك هه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه‌سانێك هه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین. ناوی هه‌موو ئه‌وانه وه‌رگیراوه كه بڕبڕه‌ی پشتی ههوڵهكهن و له ژێر كۆنترۆڵدان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگه‌یاند: "دوای رووداوەکەی شەوی رابردوو، من وڵاتێک نابینم لە پشت ئەم کەسەوە (فەتحوڵڵا گولەن) ئەم سەرۆکی چەتەیەوە بوەستێ و پاڵپشتی بکات. ئەو وڵاتەی لەپشتی دەبێت، دۆستی تورکیا نییە بەڵکو لە شەڕێکی جددیدایە دژی تورکیا".
له وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له‌دوای رووداوه‌که‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه، یڵدرم گوتی: "وەک دەزانن سزای لەسێدارەدان لە دەستووری تورکیادا هەڵگیراوە، لە یاسای تورکیا دەرهێنراوە. ئەمڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە تاکو رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پێش‌گرتن لەسەرجەم ئەو سەرشێتیانە تاکو دووبارە نەبنەوە".
news_share_descriptionsubscription_contact

