Sangar Hamad Azeez
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
هەکاری - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ده‌رگای ئوزوملو ئه‌سه‌نده‌ره كراوه‌ته‌وه. وا ده‌روازه‌ی سنووری دهرهجیك شه‌مزینان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌س نییه، ده‌روازه‌ی شه‌مزینان له‌گه‌ڵ ئێرانیش ده‌كه‌ینه‌وه. به‌مجۆره له‌گه‌ڵ عێراقی هاوسێ ده‌ست به بازرگانی ده‌كه‌ین (لێره‌وه) و لێره به‌رهه‌مهێنان جێگای تیرۆر ده‌گرێته‌وه و خه‌ڵك ئاهێكی دێته‌وه به‌به‌ردا".
یڵدرم بەشداری لە میتینگی پارتەکەی کرد لە شاری هەکاری و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ناوبراو گوتی: "لە هەکاری لەماوەی ١٦ ساڵدا ١٠ کاتریلیۆن وەبەرهێنانمان ئەنجامداوە وپشتیوانی شارەکەمان کردووە. لێتان حەڵال بێت. ژمارەی قوتابخانەکانمان بە رێژەی لەسەدا ٥٠ زیادکرد. هەزار و ٥٠٠ دەرخانەی نوێمان کردەوە. لە ٢٠٠٨ زانکۆمان لە هەکاری کردەوە. کاتی خۆی بەڵێنێکم بە هەکاری دا گوتم گازی سروشتی بۆ ئەو شارە دەهێنین. لە ئێستادا پرۆژەکە دەستی پێکردووە، خێری پێوەبێت".
یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەریەک لە شارۆچکەکانی یوکسەکۆڤا، چوکورۆڤا و شەمزینان نەخۆشخانە و کلینیکی ددانیان دامەزراندووە لەگەڵ ٢٨ بنکەی تەندروستی و گوتیشی: "کاتێک کە ئامێرەکان دەسوتێندران و ئەندازیارەکان دەڕفێندران دەمیرتاش پەرلەمانتار بوو. وشەیەکیشی نەگوت. هیچ هەڵوێستێکیشی نەبوو. بەڵام کە فڕۆکەخانە دروست کرا یەکەم کەس ئەو بوو بەکاری هێنا".
یڵدرم ئاماژه‌ی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان، ئاوه‌ڕۆ و به‌نداوه‌كانی پارێزگای هه‌كاری و بونیاتنانی چوار هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كرد و سوپاسی خه‌ڵكی كرد به‌وه‌ی پشتگیری سیاسه‌تی خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندنیان نه‌كرد.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له به‌رنامه‌یان دایه له پارێزگاكانی هاوسنوور ده‌روازه‌ی سنووری بكه‌نه‌وه كه به‌شێك له‌و ده‌روازانه‌ش ده‌كه‌ونه پارێزگای هه‌كاری له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران و ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێ له ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ناوچه‌كه. گوتی: "له‌وانه‌یه بپرسن بۆچی تاكو ئێستا ده‌روازه‌ی سنووریتان نه‌كردوونه‌ته‌وه. به‌هۆی تیرۆره‌وه بووه. سه‌ره‌تا تیرۆر له نێو ده‌به‌ین، دواتر ده‌ست به‌كاره‌كان ده‌كه‌ین. گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رۆژه. دیسانه‌وه ناوچه‌ی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌كه‌ینه‌وه".