Ramal Abdullah Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم، رایگەیاند: "بانگهێشتێکی لەمجۆرە لەلایەن بەڕێز عەبادییەوە هاتووە (بۆ سەردانکردنی عێراق)، لەمبارەیەوە هاوڕێیانمان لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکە و کاتی ئەنجامدانی بەرنامە دادەنێن. ئەم سەردانەی کە ئەنجام دەدرێت بەدڵنیاییەوە گرنگە. لەبەرئەمە پێویستە بە وریاییەوە ئامادەکاریی بۆ بکرێت"
دوای ئامادەبوون لە گوتاری هەینی و بەجێگەیاندنی نوێژی هەینی لە ئەنقەرای پایتەختی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم وەڵامی پرسیار رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی بانگهێشتنامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادییەوە، یڵدرم گوتی: "بانگهێشتێکی لەمجۆرە لەلایەن بەڕێز عەبادییەوە هاتووە (بۆ سەردانکردنی عێراق)، لەمبارەیەوە هاوڕێیانمان لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکە و کاتی ئەنجامدانی بەرنامە دادەنێن. ئەم سەردانەی کە ئەنجام دەدرێت بەدڵنیاییەوە گرنگە. لەبەرئەمە پێویستە بە وریاییەوە ئامادەکاریی بۆ بکرێت"
یڵدرم لەبارەی بوونی سەربازانی تورکیا لە باشیک گوتی: "سەربازانی سوپاکەمان لەچوارچێوەی مەشقکردن بەوانەی کە لەبەرنگاربوونەوەی داعشدا بەشدارن، لە کەمپی باشیکن. بەوپێیەش کە بەرەنگاری داعش دەبینەوە، جەنگاوەران و پارێزەرانی نەینەوا کە لەوێ مەشقیان پێکراوە، لەو کارەدا ئەرکێکی گرنگیان بەجێگەیاندووە، پێمان وایە ئەو بابەتە پێویستە نەبێتە کێشە لەنێوانماندا'
لەبارەی دەروازەی سنووری خابووریشەوە، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "خابوور دەروازەیەکی سنوورییە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی باکووری عێراق و حکوومەتی ناوەندیدایە و خزمەتیان پێ دەکات. بە دڵنیاییەوە عێراق مافی ئەوەی هەیە ئەو دەروازەیە دابخات ئێمە رێز لە بڕیاری حکومڕانانی عێراق دەگرین کە هەموو دەروازەکانیش دابخات. داواکاری ئێمە ئەوەیە کە بۆ ئەوەی خوشک و برا تورکمان، کورد و عەرەبەکانمان لە باکووری عێراق زیانمەند نەبن و پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ عێراق زیانیان بەرنەکەوێت کەمێک لەولاتری رۆژئاوای خابوور کە پێیی دەڵێن پیشخابور یاخود لەو دەروازە سنووریەی پێی دەڵێین ئۆڤاکۆی بەردەوامی بە چالاکییەکانمان بدەین. داوای ئەوەمان کردووە. لەمبارەیەوە چاوەڕێی پشتیوانین لە عێراق".