Alper Atalay,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
په‌رله‌مان - AA
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ده‌ستوور، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كورتترین ماوه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كۆده‌بنه‌وه.
یڵدرم له په‌رله‌مانی توركیا سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ده‌ستوور وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه .
بینالی یڵدرم، سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ده‌ستوور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كورتترین ماوه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كۆده‌بێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به كاتی راگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆكی كاره‌كانی گۆڕانكاری ده‌ستووری، یڵدرم گوتی: "ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌بینن، رایده‌گه‌یه‌نین. با له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆببمه‌وه. تا كارێكی هاوبه‌ش نه‌كه‌ین و رێككنهكهوین، نابێت روونكردنه‌وه بده‌ین. گوێ لە بانگه‌شه‌كان رامەگرن. هه‌میشه راستیی و بانگه‌شه‌كان یه‌كناگرنه‌وه".
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له پرۆژه یاسایی گۆڕانكاری ده‌ستووردا سهركۆمار "سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه ده‌بێت، یان ته‌نیا ئه‌ندامێك" یلدرم گوتی: "زۆر كه‌می ماوه. هه‌مووی دیاری ده‌كرێت. هه‌موو شتێك روون و ئاشكرایه. هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه".