Salih Bilici
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی پشتیوانیی ئه‌مریکا له رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌که‌که، رایگه‌یاند: "ئه‌مریکای هاوپه‌یمانی ناتۆمان که ساڵانێكی زۆره به هاوپه‌یمانی ستراتیجیی خۆمان له ناتۆدا زانیوه، پێویسته ئیدی بێته‌وه هۆش خۆی و بڕیارێكی راست و درووست بدات''.
بینالی یڵدرم کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی مه‌قه‌دۆنیا، زۆران زاێڤدا سازکرد.
یڵدرم له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌وه‌ی تورکیا له‌ناوچه‌که‌دا ده‌یکات ته‌نها ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی نییه به‌ڵکو هاوکات بریتییه له ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی سه‌رجه‌م یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی به‌ڵکان، راشیگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر تورکیا خاوه‌ندارێتیی له‌و ناوچانه نه‌کات، ته‌واوی ئه‌ورووپا له‌رێگه‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و شه‌پۆلی هێرشی تیرۆریستییه‌وه، باجێکی گه‌وره‌ی ئه‌م کاره ده‌ده‌ن. به‌داخه‌وه که ئه‌مه تا راده‌ی پێویست له‌لایه‌ن یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه نابینرێت و پێی نازانرێت''.
یڵدرم له‌باره‌ی پشتیوانیی ئه‌مریکا له رێکخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌که‌که، رایگه‌یاند: "ئه‌مریکای هاوپه‌یمانی ناتۆمان که ساڵانێكی زۆره به هاوپه‌یمانی ستراتیجیی خۆمان له ناتۆدا زانیوه، پێویسته ئیدی بێته‌وه هۆش خۆی و بڕیارێكی راست و درووست بدات. ئیدی پێویسته ئه‌مریكا بیبینێت كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا، له‌گه‌ڵ جددیه‌تی ده‌وڵه‌تدا یه‌كناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بیبینێت باشه، ئه‌گه‌ر نا ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی كه پێویست بكات".
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا باسی له‌وه‌کرد له عه‌فرین و له ناوچه‌کانی دیکه‌ش به مکووڕییه‌وه هه‌نگاوی پێویست له پێناو نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردا ده‌نێن و رایگه‌یاند: ''بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له هیچ که‌سێک نییه. هه‌موو ئه‌و مافانه تا کۆتایی به‌کارده‌هێنین که یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێمانی ده‌دات''.
بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر بوڵدان و ئۆنده‌ری هه‌ده‌په‌یی کراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: ''داواكاری گشتیی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه كه پێویسته. پارتێكی سیاسیی كه له توركیا چالاكیی سیاسی ئه‌نجامده‌دات، پێویسته به‌رله هه‌موو شتێك ئه‌وه بۆ گه‌له‌كه‌مان رابگه‌یه‌نێت كه به‌روونی په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه پچڕاندووه. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ین".
یڵدرم تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر تورکیا و رایگه‌یاند: "ئێمە ناچینە ناو سەودایەکی پیسەوە. گەورەترین هەڕەشە و دەردەسەری بۆ ئێمە تیرۆرە".