Sinan Uslu,1 23
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
میونخ – AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە 54 همین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ئاسایشی میونخ.
لە بارەی رۆڵی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا گوتی: "ئێستا ١٠ هەزار ئەندامی دەستبەسەرکراوی داعش لە گرتووخانەکانی تورکیادان. نەمانهێشت پێنج هەزار و ٨٠٠ شەڕکەری بیانی بێنە ناو سنوورەکانمان و گێڕاندماننەوە. ئەوانە لە وڵاتانی ئەورووپاوە هاتبوون. هەروەها رێگەمان گرت لە هاتنی چوار هەزار گومان‌لێکراو، و هەروەها هاتنی ٥٦ هەزار و ٣٠٠ کەسی نهێنی داعشمان بۆ سنوورەکانی وڵاتەکەمان قەدەغە کرد".
یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەوان شەڕ له‌گه‌ڵ هیچ ولاتێكدا ناكەن. گوتی: "له سووریادا جه‌نگێك نییه. ته‌نیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌یه. ته‌نیا توركیاش ئه‌وه ناكات، 62 وڵاتی هاوپه‌یمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. رووسیا، ئێران و توركیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئێمه به‌شێكین له ناتۆ، له‌نێو هاوپهیمانیداین، پشتیوانی ئاسمانیی ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین، له ریگه‌ی بنكهكانمانهوه له ناتۆ هاوكارده‌بین له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌وێ. هیچ واتایه‌كی نییه رووداوه‌كه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی دیکەیەدا ببرێت. ئه‌گه‌ر وڵاتێك دوژمنایه‌تیمان به‌رامبه‌ر بكات، بڕیاری جه‌نگ لە دژمان بدات ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بێ به‌رامبه‌ری ناهێلینهوه، به‌ڵام شتی وا ناخوازین".
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە یەپەگە/پەیەدە باڵی سووریای پەکەکە و گوتی: "ئه‌مریکا له‌رێگه‌ی هاریکارییکردنی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده‌وه به‌تایبه‌ت ویستی داعش له‌ناوببات. له بنه‌ڕه‌ته‌وه که‌سانێک هه‌ن ده‌زانن و که‌سانێکیش هه‌ن که نازانن: یه‌په‌گه/په‌یه‌ده لقی سووریای ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستیەیە که تورکیا ماوه‌ی 40 ساڵه به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، ناوی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ یه‌کدا یه‌کسانن و هه‌مان رێکخراوی تیرۆریستیین".
یڵدرم سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە تورکیا سنوورەکانی ناتۆ دەپارێزێت و سنوورەکانی باشووری ناتۆ سنوورەکانی تورکیان، گوتی: "لەلایەکەوە کە سنوورەکانی ناتۆ دەپارێزین، ناچارین ئاگاداری بدەین لەوەی وڵاتێکی دیکەی ئەندام لە ناتۆ لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە کە هەڕەشە لە سەر سنوورەکانی وڵاتەکەمان دەکات و هێرش دەکاتە سەر گەلی ئێمە بەرەنگاری داعش دەبێتەوە. کە ئەوە باس دەکەین ئەوەی دۆستەکانمان دەیڵێن زۆر روونە 'ئەمە ناچارییە، نەک بژاردە'. ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش لە سووریا و عێراق زۆر کەمبووەتەوە. لە ناوچەی دێرازۆر، باشووری بەغدا و باشووری کەرکووک چەکداری داعشی لێن کە ژمارەی هەموویان دەوروبەری سێ هەزار کەسێکە. پێویستە هەموویان لەنێو ببردرێن. لەسەر ئەمە کۆکین، بەڵام لە کاتی ئەمەدا با زەمینە بۆ دروستکردنی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی ساز نەکرێت. ئەگەر ئاشتییەکی یەکجارەکیمان دەوێ بۆ سووریا لەگەڵ ئەو گرووپە ئەتنیکیانەی کە چەکیان هەڵنەگرتووە بە عەرەب، کورد، تورکمان، ئێزدی، نوسڕانی لە کۆنفرانسێکدا و بە بەشداری نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رۆڵگێڕانی سەرەکی رووسیا، ئێران و تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە سۆچی پێویستە چارەسەری یەکجارەکی بۆ رەوشی سووریا بدۆزرێتەوە. ئەمەش پێویستە پەلەی لێ بکرێت چونکە ئێستا ژمارەی پەنابەرانی سووری لە دەرەوە لەو ژمارەیە زیاترە کە لە سووریا دەژین".