وەزیری وزەی تورکیا تانەر یڵدز لەمیانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی رێکخراوی کارسازانی گەنج باسی وزە و رێککەوتنەکانی تایبەت بە وزەی کرد و دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
یڵدز لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەوەی کە گولتەن کشاناک داوای بەشە بوودجەی لە سەرچاوەکانی وزەی دیاربەکر کردبوو گوتی: "داھاتی ھەموو کەرتەکانی تورکیا یەک داھاتە و سوودی بە شێوەیەکی یەکسان بۆ ھەموو تورکیا دەبێ. کەس بۆی نییە لە بەشی دەوڵەت داوای بەش بۆ دەوڵەتێکی دیکە بکا، ئێمە پێشوازی لە داواکارییەکی بەو جۆرە ناکەین ئەگەر وابێ ئەوا دەبێ بەشی جیاجیا لە داھاتی گەشتیاری ئانتالیا و داھاتی فندقی قەرەدەنیزیش بەشی جیاجیا جیا بکرێنەوە و داھاتەکە بە شێوەیەکی دیکە بەکار بھێنرێ و لە تورکیایش بە ھیچ شێوەیەک رێگا بە جیاکردنەوەی داھاتەکان نادرێ."
یڵدز له بهردوهامی قسهكاندیا گوتی: "تورکیا لە ھەر چوارلاوە یەک پارچەیە، لەو ناوچانەی کە کۆمپانیا دەوڵەتییەکان یا کۆمپانیا تایبەتییەکان نەوت و سەرچاوەکانی دیکەی وزە بەرھەم دەھێنن ، ھەموو پرۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ کراون و دەکرێن و پێویستە ھەر کەس بزانێ کە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە چوارچێوەی پرۆژەکانی دەرھێنانی سەرچاوەکانی وزەدایە، لێرەدا ئەوانەی دەیانەوێ دەنگێکی دیکە بەرز بکەنەوە دەبێ بزانن کە ھەڵوێستەکەیان ھەڵوێستێکی راست نییە، چونکە تورکیا بە ھەموو دەوڵەمەندییەکانی خۆیەوە یەک پارچەیە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.