Kenan Irtak
17 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
موستەفا لەڤەنت گۆکتاش، کە یەکێکە لە ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی یاریدەدەری پرۆفیسۆر د. نەجیپ هابلەمیتئۆغڵو لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢دا لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا و دادگای تەمیزی فیلیبی بولگاریا رەزامەندی نیشان دا بە رادەستکردنەوەی بە تورکیا، برایەوە بۆ ئیستانبوڵ.
گۆکتاش کە ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادایە و فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە بۆ دەرکراوە، لە بولگاریا دەستگیرکرا و برایەوە بۆ تورکیا.
لە شاری سڤیلێنگراد-ی نزیک سنووری بولگاریا-تورکیا، لە میانی کۆنترۆڵی پۆلیسدا، گۆکتاش کە داواکراوی ئینتەرپوڵ بوو، لە یەکی ئەیلوولدا دەستگیر کرا.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە بەڕێوەی دەبات، کۆکتاش بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست و دروستکردنی رێکخراو"، لە پێنجی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا داواکاری پێشکەش بە بولگاریا کرا بەمەبەستی رادەست کردنەوەی.
دادگای تەمیزی پلۆڤدیڤ، لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، داواکاری تورکیا بۆ رادەستکردنەوەی گۆکتاش پەسەند کرد.