گازی عەنتاب
گەشتەکە بۆ یەکەمجار رۆژی ١٥ی ئەیلول ئەنجامدرا لەڕێی فرۆکەی CRJ٩٠٠ کە سەر بە ھێڵی ئاسمانیی عێراقە.
لەکاتی گەیشتنی فڕۆکەکە کە تەنیا دوو سەرنشینی لەھەولێرەوە ھەڵگرتبوو لەلایەن بەرپرسانی باڵوێزخانەی عێراق لەگازی عەنتاب و نوێنەری ھێڵی ئاسمانیی عێراق لەتورکیادا پێشوازیی لێکرا. دوابەدوای مەراسیمی پێشوازیی لەلایەن ئەو تیمەی گەشتەکەی ئەنجامدابوو ئاھەنگێک ساز کرا.
باڵوێزی عێراق لەگازیعەنتاب (سەباح ئەلدەباغ) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی " خوازیارین ئەم گەشتە ببێتە سەرەتایەکی باشی بۆ ھاتووچۆی نێوان ھەولێرو گازی عەنتاب ، ئەوەی لە تواناماندا بوو ئەنجامماندا، باوەڕمان وایە خزمەتێکی باش بە بواری ئابووریی و ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی دەکات. ھەروەھا بەم کارە توانرا کاتێکی زۆر بۆ بازرگانان بگێڕینەوە، چونکە پێشتر ناچار بوون بە رێی وشکانیدا گەشت بکەن، بەڵام ئێستا بە تەنیا سەعاتێ دەگەنە جێی مەبەست".
(شەبنەم ئاسلی تۆپچو) بەرپرسی کۆمپانیای کاروباری نوێنەرانی ھێڵی ئاسمانیی عێراق – تورکیا گوتی " ئەمڕۆ بەنیشتنەوەی یەکەم فڕۆکە لەشاری ھەولێرەوە بەرھەمی ماندووبوونی چەند مانگەمان چنییەوە".
گەشتی نێوان ئەو دوو شارە لە حەفتەدا ڕۆژانی (یەکشەممە و پێنجشەممە) ئەنجام دەدرێ، سەعات ٢٠:٠٠ لە ھەولێرەوە بەرەو گازی عەنتاب و سەعات ٢٢:٠٠ لەگازیعەنتابەوە بۆ ھەولێر گەشتەکان بەڕێخرێن
شەبنم تۆپچو ھەروەھا گوتی " خوازیارن فڕۆکەکان لەکاتی گەشتدا پڕ بن لەنەفەرو لە داھاتوودا بتوانین ھەموو ڕۆژێ گەشتەکاننمان ئەنجام بدەین نەک لەحەفتەیەکدا دوو رۆژ بێ".