Muhammed Emin Canik
25 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
ئەفسانەى تۆپى پێى ئەرژەنتينى ديێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە تەمەنى ٦٠ ساڵيدا كۆچى دوايى كرد.
يەكێتى تۆپى پێى ئەرژەنتين، لە رێگەى تويتەرەوە كۆچكردنى مارادۆنای پشتڕاستكردەوە.
لە تويتەكەدا، ئاماژە بە هاوخەمى قووڵى سەرۆكى يەكێتييەكە، كلاوديۆ تاپيا بۆ كۆچى مارادۆنا كراوە و تێيدا هاتووە، "هەموو كات لە دڵماندا دەبيت".
بە گوێرەى هەواڵى مێدياكانى ئەرژەنتين، مارادۆنا، لە شارى تيگرە لە بۆينس ئايرس، بەهۆى هەبوونى كێشە لە دڵ و جگەرى كۆچى دوايى كردووە.
جێگەى باسە، مارادۆنا لە سەرەتاى مانگى تشرينى دووەمدا نەشتەرگەرييەكى بۆ مێشكى ئەنجامدابوو و دواى هەشت رۆژ مانەوە نەخۆشخانەى جێهێشتبوو.