بۆگۆتا- AA
ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی، پێلێ، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەدسۆن ئارانتێس دۆ ناسسیمێنتۆ، کە لە مێژووی تۆپی پێدا بە "پێلێ" ناسراوە، لە ٢٩ی تشرینی دووەمەوە لە نەخۆشخانەی ئالبێرت ئاینشتاین لە شاری ساوپاولۆی پایتەختی بەڕازیل، لەژێر چارەسەردابوو و دواجاریش هەر لەو نەخۆشخانەیە بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.
کچی پێلێ، کێلی ناسسیمێنتۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی کۆچی دوایی باوکی نوسیویەتی: "هەموو ئەو شتانەی هەمانە لە سایەی تۆوە بەدەستمان هێناون، بۆ هەمیشە خۆشمان دەوێیت، بەئارامی بنوو".
پێلێ بەهۆی شێرپەنجەی قۆڵۆنەوە ماوەی ساڵێکە لەژێر چارەسەردایە و دواجاریش بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.