Bilal Acar
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
لەندەن - AA
لە هەشتەم هەفتەی رووبەڕووبوونەوەکانی پرێمەر لیگ، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد.
لە خولەکی ٢٥ی یارییەکەدا یاریزانی یانەی ئارسناڵ، بوکایۆ ساکای بە هەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش یانەی ئەستۆن ڤێلا لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا سەرکەوتوو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکەدا و بەدیاریکراوی لە خولەکەکانی ٧٢ و ٧٥دا یانەی میوان، لە رێگەی یاریزان ئۆلی واتکینس دوو گۆڵی تۆمار کرد و یاریەکەی بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی ئەستۆن ڤێلا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ١٥ خاڵ و ئارسیناڵیش بە ١٢ خاڵ لە ریزبەندی ١١هەمدایە.