Abdulkadir Karakaya
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە گرنگترین رکابەری تۆپی پێیە لەسەر ئاستی ئەو کیشوەرە، بەردەوامە.
لە هەفتەی پێنجەمدا، هەشت رووبەڕووبوونەوەی گرووپەکانی E،F،G و H بەڕێوەچوو.
لە گرووپی Hدا، یانەی پاریس سان- جێرمان-ی فەڕەنسی و یانەی مانچستەر یونایتد-ی ئینگلیزی رووبەڕووی یەکبوونەوە، یاریەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی یانە فەڕەنسییەکە کۆتایی هات.
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی هەمان گرووپدا، یانەی مێدیپۆل باشاکشەهیر-ی تورکی میوانداری یانەی لایپزیک-ی ئەڵمانی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٣ لە بەرژەوەندی یانەی لایپزیک کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی مێدیپۆڵ باشاکشەهیر ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کرد.
هەروەها لە گرووپی Eدا، یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی بە ئەنجامی ٤-٠ لە یانەی سێڤیلیا-ی ئیسپانی بردەوە، هەر چوار گۆڵەکەش لەلایەن یاریزانی فەڕەنسی، ئۆلیڤییە جیرۆ-وە تۆمار کرا، ئەمەش یەکەمجارە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا یاریزانێک لە یەک یاریدا چوار گۆڵ تۆمار بکات.
لە گرووپی Gدا، یانەی بارسێلۆنا-ی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی فێرێنچڤاروش-ی هەنگاری بووەوە یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی هەر چوار گرووپەکە بەم شێوەیەبوو:
گرووپی E:
سێڤیلیا (ئیسپانیا)- چێڵسی (ئینگلتەرا): ٠-٤
کراسنۆدار (رووسیا)- رەین (فەڕەنسا): ١-٠
گرووپی F:
بوروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا)- لازیۆ (ئیتاڵیا): ١-١
کڵەپ بروج (بەلجیکا)- زەنیت (رووسیا): ٣-٠
گرووپی G:
یوڤێنتوس (ئیتاڵیا)- دینامۆ کییەڤ (ئۆکراینا): ٣-٠
فێرێنچڤاروش (هەنگاریا)- بارسێلۆنا (ئیسپانیا): ٠-٣
گرووپی F:
مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا)- پاریس سانت- جێرمان: ١-٣
مێدیپۆڵ باشاکشەهیر (تورکیا)- لایپزیک (ئەڵمانیا): ٣-٤