ئەنقەرە AA
ئەستێرەى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى، رۆبێرت ليڤاندۆڤسكى خەڵاتى باشترين ياريزانى وەرزى ٢٠١٩-٢٠٢٠ى خولە يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا بەدەستهێنا.
لەو رێورەسمەى كە لە ستدۆيۆكانى تەلەڤیزيۆنى فەرميى سويسرا RTS لە جنێڤ بۆ راكێشانى تيروپشكى گروپەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا بۆ وەرزى ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەڕێوەچوو، هاوكات خەڵاتى باشترينەكانى وەرزى رابردووى خولەكە دابەشكرا.
خەڵاتى باشترين ياريزانى وەرزى رابردوو، بەخشرايە هێرشبەرى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى، رۆبێرت ليڤاندۆڤسكى پۆڵەندى. ليڤا، كە بۆ يەكەم جارە لە ژيانيدا ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنێت هاوكات بە باشترين هێرشبەرى وەرزەكە هەلبژێردرا ئەمە جگە لەوە بە تۆماركردنى ١٥ گۆڵ لە لووتكەى گۆڵكاراندا بوو.
ديدێر درۆگبا، ياريزانى ساحل عاج كە ماوەيەك درێسى يانەى گالاتاساراى توركى پۆشى، بەهۆى ئەو كاريگەرييەى هەيبووە لەسەر تۆپى پێ، خەڵاتى سەرۆكايەتى يەكێتى تۆپى پێى ئەورووپا (UEFA )ى پێبەخشرا.
ئەوانەى كە شايەنى خەڵاتى باشترينەكانى وەرزى رابردوو بوون، لە پياوان و لە ژنان بريتى بوون لە:
باشترين گۆڵپارێز: مانوێل نوێر (بايرن ميونخ)، سارا بوهادى (ئۆلۆمپيك ليۆن)
باشترين ياريزانى بەرگريكار: جۆشوا كيمينێچ (بايرن ميونخ)، وێندى رينارد (ئۆلۆمپيك لوێن)
باشترين ياريزانى هێڵى ناوەڕاست: كيڤن دى برۆين (مانچستەر سيتى)، دزينيفر ماروزسان (ئولومپيك ليۆن)
باشترين هێرشبەر: رۆبێرت ليڤاندۆڤسكى (بايرن ميونخ)، بيرنيل هاردا (وڵفسبۆرگ-چێڵسى)
باشترى راهێنەر: هانس فليك (بايرن ميونخ)، جيان- لوس ڤاسور (ئۆلۆمپيك ليۆن)
باشترين ياريزان: رۆبێرت ليڤاندۆڤسكى (بايرن ميونخ)، بيرنيل هاردا (وڵفسبۆرگ-چێڵسى)
خەڵاتى سەرۆكايەتى UEFA: ديدێر درۆگبا