Hasan Esen
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
مه‌درید - AA
له‌هه‌فته‌ی 26همی لالیگای ئیسپانیدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه میوانی ئیسپانیۆڵ و له‌دوای 11 وه‌رز بۆ یه‌كه‌مجار به‌گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر به‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه دۆڕا.
ئیسپانیۆڵ له‌یاریگای RCDE میوانداریی ریاڵی كرد و گێمی یه‌كه‌م كه ئه‌ستێره‌ی ریاڵ مه‌درید كریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نه‌بوو، به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نه‌یتوانی له گێمی دووه‌میشدا گۆڵ تۆماربكات و له خوله‌كی سێیه‌می زیادكراودا ئیسپانیۆڵ توانیی له‌ڕێگه‌ی جیرارد مۆرێنۆوه گۆڵێك تۆماربكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كۆتایی به یارییه‌كه بهێنێت.
به‌م دۆڕانه ریاڵ له 51 خاڵدا مایه‌وه و هه‌لی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشه‌نگ به‌رشه‌لۆنه و یانه‌ی دووه‌م ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید له‌ده‌ستدا.
له‌دوای 11 وه‌رز یه‌كه‌مجاره ریاڵ به‌رانبه‌ر ئیسپانیۆل شكستده‌هێنێت و ئیسپانیۆڵ توانیی به‌م بردنه‌وه‌یه، خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته 31 خاڵ.