Emrah Oktay
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بڕیاری دا یارییەکانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دوابخات.
لەو بارەیەوە فیدراسیۆنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەشێوەیەکی کتوپڕ شەپۆلێکی بەفر و سەرما رووی لە تورکیا کردووە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ، هەربۆیە بڕیار دراوە کێبڕکێکانی پاڵەوانێتی لیگی یەک، دوو و سێی سپۆر تۆتۆ کە بڕیاربوو لە ١١-١٤ی ئادار ئەنجامبدرێن، بخرێنە ١٨-٢١ی ئادار.
دواتریش ریزبەندی هەفتەکانی ئایندە ئاشکرا دەکرێت.