Abdulkadir Karakaya
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
یانەی چێڵسی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی مانچیستەر ستی بردەوە و بووە پاڵەوانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
ھەردوو یانە ئینگلیزییەکە، لە یاریگای دراگۆ لە پۆرتۆی پایتەختی پورتوگال، لە یاری کۆتایی بە نرخترین و گرنگترین خولی تۆپی پێی لەسەر ئاستی یانەکانى ئەورووپا، بەیەک گەیشتن.
ھەردوو یانەکە یارییەکەیان بە جۆش و حەزێکی گەورە بۆ بردنەوە دەست پێکرد. مانستی بۆ یەکەم نازناو و چێڵسیش بۆ دووەم ئەستێرەی سەر درێسەکانیان.
دەرفەتی زۆری گۆڵ تۆمارکردن لە دەستچوو، یەکەمیان مانستی لە خولەکی ھەشتەم لەدەستیدا کاتێک رەحیم ستەرلینگ خۆی و گۆڵپارێزی چێڵسی ئێدوارد مێندی رووبەرووی یەک بوونەوە بەڵام مێندی تۆپەکەی فڕێدایە کۆرنەرەوە.
چێڵسی، لە خولەکەکانی داھاتوو ھەڵمەتی زۆری برد و گرنگتریان لە خولەکی دەیەم بوو کاتێک کە تیمۆ وارنەر تۆپێکی لە پێ دەرچوو و لە خولەکی ١٤دا ئێدیرسۆن رێگەی گۆڵی لێگرت.
یانەی چێڵسی لەندەنی لە خولەکی ٤٢ و لە رێگەی ھێرشبەرێکی دیکەی ئەڵمانی کای ھاڤێرتز، کاتێک کە سوودی لە پاسێکی درێژی ماسۆن مۆنت بینی و لە گۆڵپارێزی مانسیتی دەرچوو و تۆڕی ھەژاند.
نیوەی یەکەمی یاریەکە بەم گۆڵەی ھاڤێرتز کۆتایی ھات و سەرجەم ھەوڵەکانی یاریزانەکانی مانستی لە نیوەی دووەم نەیانتوانی ئەنجامەکە بگۆڕن و یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامە، یانەی چێڵسی کە بۆ سێیەم جارە بگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە دوای نازناوەکەی ساڵی ٢٠١٢وە دووەم نازناوی بەدەستھێنا.
راھێنەری یانەی بلووزی لەندەنی، تۆماس تۆخیلی ئەڵمانی، یەکەم نازناوی ئەورووپی بۆخۆی تۆمارکرد.
گواردیۆلا و یاریزانەکانیان، لەیەکەم یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ شکستیان لە بەدەستھێنانی نازناوەکە ھێنا.