ئیستانبوڵ - AA
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، بڕیاریدا پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا ٢٠٢٤ (EURO ٢٠٢٤) لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
پرسی میوانداریکردنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا ٢٠٢٤ (EURO ٢٠٢٤) کە تیادا ھەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و تورکیاش پاڵێوڕاو بوون لە ناوەندی تۆپی پێی ئەورووپا لە شاری نیۆنی سویسرا خرایە دەنگدانەوە.
لە دوای پێشکەشکردنی زانیاری پێویست لە لایەن هەردوو وڵاتی پاڵێوڕاو، یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، بڕیاریدا پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا ٢٠٢٤ (EURO ٢٠٢٤) لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.