Hüseyin Burak Demirer
20 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٢یەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی لیڤەرپوول میوانداری یانەی وێست هامی کرد.
یاریزان داروین نونێز لە خولەکی ٢٢دا، گۆڵێکی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش لیڤەرپوول، ژمارەی خاڵەکانی بۆ ١٦ خاڵ بەرز کردەووە و خۆی گەیاندە ریزبەندی حەوتەمی خولەکە.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی چێڵسی رووبەڕووی یانەی برێنتفۆرد بووەو یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش کۆتایی هات بە چوار جار بردنەوەی یەک لەسەر یەکی یانەی چێڵسی و بە ٢٠ خاڵ لە ریزبەندی چوارەمدا مایەوە.