Muhammed Emin Canik
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2021
بۆینس ئایرس - AA
ئه‌و لیژنه ته‌ندروستییه‌ی له هۆكاری كۆچی دوایی ئەفسانەی تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا'ی كۆڵییه‌وه كه له ٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كردووه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چاره‌سه‌ری پزیشكی مارادۆنا به‌پێی پێویست نه‌بووه و خه‌مساردی كراوه له پاراستنی ته‌ندروستیی ئه‌و.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئه‌رجه‌نتین TELAMبڵاوی كرده‌وه كه داواكاری گشتیی سان ئیسیدرۆ راپۆرتی ئه‌و لیژنه ته‌ندروستییه‌ی ئاماده كردووه كه له ٢٠ كه‌سی پسپۆڕ پێكهاتوون و له‌وه‌یان كۆڵیووه‌ته‌وه كه ئایا له كۆچی دوایی مارادۆنادا خه‌مساردی هه‌بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی گونجاو‌دا مارادۆنا له دوا رۆژه‌كاندا له نه‌خۆشخانه مابووایهوه، ئه‌گه‌ری هه‌بوو ماوه‌یه‌كی زیاتر بژی.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "كاره‌كانی تیمی ته‌ندروستیی كه چاودێری دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا'یان كردووه به‌پێی پێویست نه‌بوون، كه‌موكوڕییان هه‌بووه و نابهپهرسیارانه مامه‌ڵه‌یان كردووه. خه‌مساردییان نواندووه".
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كاتێك ١٢ كاتژمێر به‌ر له كۆچی دوایی مارادۆنا ئازاره‌كانی ده‌ستی پێ كردووه وه‌ك پێویست پشكنینی بۆ نه‌كراوه و ئه‌و نیشانانه پشتگوێ خراون كه ژیانی مارادۆنایان خستووه‌ته مه‌ترسی.