ئەنقەرە - AA
یانەی لیڤەرپوڵ، کە یەکێکە لە یانەکانی پرایمەر لیگی ئینگلتەرا، ئاشکرای کرد کە گرێبەستی راهێنەری ئەڵمانی یانەکەی، یۆرگێن کلۆپ-ی تا ساڵی ٢٠٢٦ درێژکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی راهێنەری یانەکە کلۆپ-ی ٥٤ ساڵ و هەردوو یاریدەدەرەکەی پیپجین لیندرز و پیتەر کراویتز بۆ دوو وەرزی دیکە، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەواو دەبوو.
کڵۆپ کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە لیڤەرپوڵ راهێنەرایەتی دەکات، لەو ماوەیەدا نازناوی پاڵەوانێتی لیگ، چامپیۆنس لیگ، جامی سوپەری یوفا و جامی جیهانی فیفای بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.
پێشتر کلۆپ لە روونکردنەوەیەکیدا باسی لەوە کردبوو کە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ماوەیەک پشوو دەدات.