Kasım İleri
26 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری پڕۆگرامسازی، مایكرۆسۆفت ته‌نده‌ری "هه‌ور"ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)ی بۆ ده‌رچوو كه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری هاوبه‌شی ژێرخانی به‌رگری (JEDİ) ناسراوه.
تاندهرهكه به بڕی ١٠ ملیار دۆلاره دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له كێبڕكێیه‌كی سه‌خت له نێوان ئامازۆن و مایكرۆسۆفت به سوودی مایكرۆسۆفت یه‌كلایی بۆوه.
له‌مباره‌یه‌وه پنتاگۆن رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری به پێدانی یه‌كێك له ته‌نده‌ره‌كانی هه‌ور بۆ مه‌به‌ستی گشتی به مایكرۆسۆفت هه‌نگاوێكی گرنگی دیكه‌ی نا له ستراتیجیه‌تی هه‌وردا".
هه‌وره‌كه ته‌واوی زانیارییه نهێنی و داتاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش له خۆ ده‌گرێت و پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا ته‌واو ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی له IBM كار ده‌كات كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌ندره‌كه له كێبڕكێدابوو، پرۆسه‌ی ده‌رچوونی ته‌نده‌ره‌كه‌ی راگرتبوو.