Emre Aytekin,Ata Ufuk Şeker,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
بۆ یه‌كه‌مجار زانایان سه‌ركه‌وتووبوون له‌وه‌ی وێنه‌ی كونێكی ره‌شی بۆشایی ئاسمان بگرن.
زانایان كه له ده‌وری پرۆژه‌ی تێلێسكۆپی ئاسۆی رووداوگه‌لی نێوده‌وڵه‌تیی، كۆببوونه‌وه، وێنه‌ی چاڵێكی ره‌شی زه‌به‌لاحیان بڵاوكرده‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوه‌ندی گه‌له‌ئه‌ستێره‌ی M87 و ٥٣ ملیۆن ساڵی رووناكی له زه‌وییه‌وه دووره.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی كه زانایان له‌رێگه‌ی رادیۆ تێلێسكۆپهوه له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی جیهان و به یه‌كخستنی تیشكه‌كانی ئێكس درووستیانكردووه، هاوكات له پێنج شاری جیهان له‌رێگه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه ئاشكرایانكرد.
له وێنه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت ئه‌و رووناكییانه‌ی ده‌چنه نێو رووبه‌ری راكێشانی كونه ره‌شه گه‌وره‌كه‌وه، ده‌چه‌منه‌وه.
وێنه‌كه وه‌ك یه‌كه‌م وێنه‌ی كونی ره‌ش له مێژووی زانست‌دا تۆماركرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، ئه‌ندامی به‌رپرس له لێكۆڵینه‌وه، زانست و داهێنان له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كارلۆس مۆیداس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وێنه‌ی كونه ره‌شه‌كه دۆزینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زانستییه بۆ مرۆڤایه‌تیی.