Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، داهاته‌كه‌ی بەهەڵسەنگاندنی چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو، سەدا 52 زیادی کردووە و گه‌یشتووه‌تە 5 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار.
فه‌یسبووك كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماره‌كانی خۆی له‌باره‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه بڵاوكرده‌وه.
به‌وپێیه تا 31 ئازاری 2016 كه چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، بڕی 5 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار داهاتی كۆكردووەته‌وه و له‌چاو هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوودا داهاتی فه‌یسبوك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 52 گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك له چاره‌كی یه‌كه‌می 2015دا بڕی 512 ملیۆن دۆلار قازانجی كردبوو به‌ڵام له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بڕی قازانجه‌كه‌ی گه‌یانده ملیارێك و 510 ملیۆن دۆلار.
دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئه‌نجامه داراییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: "ده‌ستپێكێكی باشمان له‌مساڵ ئه‌نجام دا. له ئێستادا نه‌خشه‌ڕێگەی 10 ساڵی ئاینده‌مان ئاماده‌یه له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی جیهان زانیارییه‌كانیان به‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك كه بیانه‌وێت".
ناوبراو رایگه‌یاند ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری چالاكی رۆژانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ملیارێك و 90 ملیۆن دۆلاره و ساڵانه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 16 زیاد ده‌كات. له‌و ژماره‌یه‌ش 989 ملیۆنیان له رێگەی مۆبایله‌كانیانه‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنن.