Zana Natık Kerem
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2018
واشنتۆن ــ AA
لێكۆڵەرانی ئەمریكی، ئەسترەیەكی زەبەلەحیان دۆزیوەتەوە كە دەكەوێتە دووری نۆ ملیار ساڵی رووناكی لە زەوی كە ئەوەش دوورترین ئەسترەیە كە تا ئێستا دۆزراوەتەوە.
لێكۆڵەران لە ئاژانسی گەردوونی ئەمریكی (ناسا) بە بەكارهێنانی تلسكۆبی هابل "سوپەر نۆڤا" بە رێككەوت، ئەستیرەیەكی زەبەلەحی شینیان، دۆزیوەتەوە.
لێكۆڵەران ناوی ئەستیرە دۆزراوەكەیان ناوە "ئیكارۆس".
گەورە لێكۆڵەر لە ئامادەكردنی ئەم لێكۆڵینەوەیە، پاتریك كیلی رایگەیاندووە كە ئەستیرە دۆزراوەكە، دوورترین ئەستیرەی تاقانەیە كە دۆزراوەتەوە، هەروەها 100 جار دوورترە لەو ئەستیرانەی كە پێشتر دۆزراونەتەوە.
زانایان وای بۆ دەچن كە ئەستیرە دۆزراوەكە رۆڵێكی گرنگ دەگێرێت لە توێژینەوەیەك لەوەی گەردوون لە قۆناغەكانی پێشووتر چۆن بووە؟ بە تایبەتیش كە ئەستیرەكە زۆر دوورە لە زەوییەوە.