سلێمانی
بە بۆنەی "ھەفتەی ھاتوچۆ" بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی چالاكییهكی ئەنجامدا كه تێدا نزیكەی 70 وێنەی رووداوی ھاتوچۆ نمایشكرد.
سهبارهت به چالاكییهكه، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ سلێمانی كاروان محەمەد سدیق ئامانجی چالاكییهكهیانی بۆ ئانادۆڵو باسكرد و گوتی:
" دەمانەوێ بە نماییشكردنی ئەم وێنانە، ھۆشیاری بدەینە شۆفێر و ھاووڵاتییان. پێویستە شوفێر، سەرنشین و پیادە پابەندی رێنماییەكانی ھاتوچۆ بن بۆ ئەوەی رێژەی رووداوی ھاتوچۆ لە وڵاتی ئێمە روو لە كەمبوون بكات نەك زیاد بوون. پێشتر چەند چالاكییهكی لهم جورە لە شاری سلێمانی ئەنجام دراون، بۆیه پێمان وایە كاریگەری باشی ههیه لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان. لهبهرئهوه بەردەوام دەبین لە سەر ھۆشیار كردنهوهی ھاووڵاتییان لە پابەندبوونیان به رێنماییەكانی ھاتوچۆوه".
سدیق ئاماژهی بهوهش كرد كە نمایشی وێنەكان تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و بڕیارە دوای سلێمانی لە شارۆچكە و ناحیەكانی دیكەی پارێزگای سلێمانی نمایش بكرێن.
هاوكات له چوارچێوهری چالاكییهكهدا كه بەبۆنەی ھەفتەی ھاتوچۆوه رێكخرابوو، پۆلیسی ھاتوچۆ سلێمانی نامیلكەی ھۆشداری و گوڵی بهسەر شوفێراندا دابهش كرد.