Hemın Othman Mohammed,Medina Ensar
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
گرووپی ئه‌لجه‌زیره كه ناوه‌نده‌كه‌ی له قه‌ته‌ره، دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ له په‌خش له ئه‌مریكا، كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئه‌مریكای داخست.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئه‌مریكا، ئال ئەنستی، كانوونی یه‌كه‌می رابردوو ئیمهیلی بۆ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه ناردبوو و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به‌هۆی ئه‌و كێشه ئابوورییه‌ی دووچاری بازاڕی میدیای ئه‌مریكا بووه، له‌مانگی نیساندا كۆتایی به په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان ده‌هێنن.
كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه، به كۆمه‌ڵ له ناوه‌ندی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه وێنه‌یه‌كیان گرت و، له ئه‌ژماری تویته‌ری ئه‌لجه‌زیره ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه له‌مشه‌وه‌وه كۆتایی به په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان ده‌هێنن. له‌گه‌ڵ داخستنی كه‌ناڵه‌كه، نزیكه‌ی 700 كارمه‌ندی بواری میدیا بێ كار ده‌مێننه‌وه.