İnci Gündağ,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
له‌نده‌ن - AA
تاوەری كاتژمێری مێژوویی بیگ بێن كه سمبولی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، به هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه بێده‌نگ بووه.
تاوەری كاتژمێری بیگ بێن كه به‌شێكه له كۆشكی وێستمنسته‌ر كه میوانداری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دەکات، ئه‌مرۆ كاتژمێر 12:00 به كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته بۆ دوواینجار لێیدا.
تاوەرەكه كه ماوه‌ی 157 ساڵه خزمه‌ت به دانیشتوانی له‌نده‌ن ده‌كات، بڕیاره كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ساڵی 2021 ته‌واوببێت و، ئه‌و كاتژمێره مه‌زنه دوای چوار ساڵ دووباره له كاتژمێر 12:00 به كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار بكاته‌وه.
ئەو تاوەرە کە بەوە ناوی دەرکردووە زۆرترین وێنەی لەگەڵ گیراوە، دوای چوار ساڵ لە خامۆشی و بێدەنگی ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا رەوشەکەیان بە "شێتی" لە قەڵەمدا.
ئەو پەرلەمانتارانە کە دژ بە بێدەنگکردنی کاتژمێرەکە وەستانەوە، ئەمڕۆ لە بەردەم پەرلەمان کۆبوونەوە و بۆ دواجار گوێیان بۆ زەنگەکانی کاتژمێرەکە راگرت.
لایەنە پەیوەندیدارەکان رایانگەیاندبوو کە دوای نۆژەنکردنەوە بە دوای رێگاچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ بەردەوامیدانی خزمەتگوزاریەکان بە زەنگەکان، بەڵام بە هۆی رێگەگرتن لەو زەنگانە کە دەبنە هۆی مەترسی لە دەستدانی هەستی بیستنی کرێکاران بڕیاردرا زەنگەکان بێدەنگ بکرێن. لە بەرامبەر ئەمەدا پەرلەمانتارانی ناڕەزایی جەخت لەوە دەکەنەوە لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا وێڕای بۆردومانکردنی شارەکە زەنگەکانی شار بەردەوام بوون لە لێدان. بە پێویستیان زانیووە هەفتەی جارێک زەنگەکان لێ بدرێن لەبەر ئەو گەشتیارانەی سەردانی شارەکە دەکەن.
شایانی باسە هەر ١٥ خولەک جارێک زەنگی کاتژمێرەکە لێ دەدات.