یەکێک لە مامۆستایانی بەشی دەروونناسی لە زانکۆی لەندەن بەناوی کارۆلین میگەتینگ توێژینەوەیەکی لە سەر مێشکی مرۆڤ و پێکەنینی ساختە ئەنجامدا.
بە گوێرەی توێژینەوەکە, مێشکی مرۆڤ لە توانایدا ھەیە پێکەنینی ڕاستەقینە و ساختە لە یەکتر جیا بکاتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە جێبەجێکرا و ئەنجامەکەی لە گوڤاری ساینس دەیلی بڵاوکرایەوە. لەو توێژینەوەیەدا سەلمێنراوە مرۆڤ دەتوانێ پێکەنینی راستەقینە لە پێکەنێنێکی ساختە و دروستکراو جیا بکاتەوە.