Adam Abu-bashal
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌ك ملیۆن و ٦٥٢ هه‌زار كه‌سی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه ژماره‌ی تووشبووانی پەتاکە بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦٥٢ هه‌زار و ٩٨١ كه‌س.
هەروەها کۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٩ هه‌زار و ٧٢٥ كه‌س.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای کۆرۆنا لێیان تۆمار کراوە بریتییە لە:
کۆماری باشووری ئەفریقا ١٨ هەزار و ٤٠٨ حاڵەت، میسر شەش هەزار و ١٠٩ حاڵەت و مەغریب دوو هەزار و ٩٢٨ حاڵەت.
له كاتێكدا له مۆریشوس هیچ هەڵگرێکی ڤایرۆسەکە نەماوە و ته‌واوی تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
ریزبەندی وڵاتانی کیشوەرەکە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بریتییە لە:
کۆماری باشووری ئەفریقا ٧٠٢ هەزار و ١٣١ حاڵەت، مەغریب ١٧٣ هەزار و ٦٣٢ حاڵەت و میسر ١٠٥ هەزار و ٢٩٧ حاڵەت.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٣٥٧ هه‌زار و ٥٦٣ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.