Emel Gözellik
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٣٨ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٣٨ مليۆن و هەزار و ٥٣٣ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون. سێ يەكەمین ئەو وڵاتانەى كە لەسەر ئاستى جيهان زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە هاوكات هەمان ئەو وڵاتانەن كە زۆرترين تووشبووى تێدا چاكبوونەتەوە.
لە هيندستان هەشت مليۆن و ٢٢٨ هەزار و ٦٣٧، لە ئەمريكاى شەش مليۆن و ٨٩١ هەزار و ٤٢٧ و لە بەڕازيل پێنج مليۆن و ٢٩١ هەزار و ٥١١ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوتوون.
هەروەها لە رووسيا يەك مليۆن و ٤٣٩ هەزار و ٩٨٥، له ئەرژەنتين يەك مليۆن و ١١٩ هەزار و ٣٦٦ و لە كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٩٧ هەزار و ٥٧٦ تووشوو چاكبوونەتەوە.
هاوكات لە توركيا ٣٥١ هەزار و ١٠٢ تووشبووى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە شارى وهانى چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی لە زياتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا تەشەنەى كرد و بووه پهتایهكی جیهانگیر. تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان ٥٤ مليۆن كەسى تێپەڕاندووە و زياتر لە يەك مليۆن و ٣٢٠ هەزار تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.