Yusuf Özcan
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٠ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەيە ئەو ژمارەيە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترين ژمارەى تووشبوونى رۆژانەيە تۆماركرابێت.
بەگوێرەى ئەو راگەیەنراوەی كە لە لايەن دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا بە تۆماركردنى ١٠ هەزار و ٤٨١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٤١٥ هەزار و ٤٨١ حاڵەت بەرزبووتەوە.
هاوكات ٥٠ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتيى گيانلەدەستان بۆ ٣١ هەزار و ٩٥ كەس بەرزبووەتەوە.
لە ماوەى هەفتەى رابردوودا چارەسەرى پزيشكيى سێ هەزار و ٢٢٣ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە ٥٣٥ نەخۆشيان لە ژێر چاودێرى چڕدان.