Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
نیویۆرك - AA
به‌پێی هه‌واڵێكی نیویۆرك تایمز، مونیره عه‌بدوڵای ئیماراتی ساڵی 1991 له شاری مونشنی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه بێهۆش بووه.
مونیره ماوه‌ی 27 ساڵه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی مونشن لهكۆمادایه و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و له‌كۆتاییدا به‌ته‌واوی به‌ئاگا هاته‌وه.
عومه‌ر ویبهیری ته‌مه‌ن 32 ساڵی كوڕی مونیره ده‌ڵێت، "هیچ ده‌ستبه‌رداری دایكم نه‌بووم، چونكه هه‌میشه هه‌ستمده‌كرد كه رۆژێك به‌ئاگا دێته‌وه".
فریدمان موله‌ر پزیشكی مونیره رایگه‌یاند، ناوبراو له كۆمای جۆری مینیماڵدا بووه كه ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌م هه‌یه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سه‌كه به‌ئاگابێته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه مونیره دوای به‌ئاگاهاتنه‌وه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیمارات و له‌وێ درێژه به چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌دات.