Hawkar Yaseen
22 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٧٩ تووشبوو، ٢٤ لە سلێمانی، ٥١ لە دهۆک و سێ حاڵەتیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٥ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٦ کەس، سێ کەس لە دهۆک، دوو کەس لە سلێمانی و دوو کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستی هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یەک کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە کە لە هەولێر بووە.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٥٤ هەزار و ٤٦٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ١٠٧ هەزار و ٩٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٠٣ هەزار و ١١ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤١٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا سێ هەزار و ٥٠٨ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.