Sarmand Hameed
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
هەولێر- AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٨٨ کەس چاکبوونەتەوە، دوو کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ١٩٩کەس، ١٥٧ لە دهۆک، ٨٨ لە هەولێر و ٢٩ لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٨ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢١١ کەس، ١٢٣ لە هەولێر، ١٠٢ لە دهۆک، ٤٨ لە گەرمیان، سێ کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە لە بووە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە هەردوو کەسەکە لە دهۆک بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٧٨ هەزار و ٢٥٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٣٨٢ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٦٦ هەزار و ٦٩٠ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا حەوت هەزار و ١٨٠ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.