Hawkar Yaseen
04 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ۲٤ تووشبوو، ۱۲ لە هەولێر، ۱۸ لە سلێمانی و دوو تووشبووش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠۱ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ۳۱٠ کەس، ۳٥ لە هەولێر و ٥٦ لە سلێمانی.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە دهۆک و کەسێک لە سلێمانی.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ۷٠ هەزار و ۷۲۳ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ١٠٦ هەزار و ۳٤۳ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ۱٠٠ هەزار و ٤٤۷ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٤۱٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
هەروەها تا ئێستا، سێ هەزار و ٤۸٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.