Ferdi Türkten
26 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا، سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتیانه‌یان كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه رایگه‌یاند: ''تا ئێستا له‌و نموونانه‌ی وه‌رگیراون و كاریان له‌سه‌ركراوه هیچ نه‌خۆشێكمان نییه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیف بێت''.
كۆجا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی د. زهكای تاهیر بوراكی كرد كه ئه‌و گه‌شتیار و تیمی فڕۆكهوانیانهی تیادا هێڵدراوه‌ته‌وه كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، زانیاری له به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رگرت.
له كاتی ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه‌كه كۆجا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌هۆی چیرۆكی بوونی گه‌شتیارانی شاری قوم و بوونی چوار گه‌شتیار كه تووشی هەڵامەت بوون له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ژێر رۆشنایی ئامۆژگاری ده‌سته‌ی زانستیدا بڕیاردرا بخرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێن.
كۆجا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و گه‌شتیارانه له نه‌خۆشخانه‌ی د. زهكای تاهیر بوراك و خانه‌ی چاودێری بیلكه‌نت خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و، خۆیشی به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی ئه‌گه‌ر هه‌بێت سه‌ردانی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه.
فه‌خره‌دین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌شتیاران له ژووری جیادا دانراون و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌و پێداویستیانه دابین كراوه كه یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت و، كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش رێوشوێنی پێویستی پارێزیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا كۆجا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌شتیاران به‌زۆری گه‌نجانن و، ١١ كه‌سیان ته‌مه‌نییان له‌سه‌رو ٥٠ ساڵه‌وه‌یه، ته‌نیا دوو نه‌خۆشی شه‌كره، یه‌ك په‌ستانی به‌رزی خوێن، یه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی برۆنشیت-یان تێدایه، به گشتیی گه‌شتیاران ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٢٥-٣٠ ساڵدایه و، هه‌روه‌ها ٢٤ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵانیان له‌نێودایه كه نه‌خۆشییه‌كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌م به‌دیده‌كرێت و، به سووكی ده‌یگرن.
گوتیشی: ''ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه له ئێستادا له‌و ١٣٢ گه‌شتیاره له‌گه‌ڵ ئه‌و ١٠ تیمی فڕۆكهوانیهدا له هیچ كامیاندا پله‌ی گه‌رمی له‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رو ٣٨ پله، به‌گشتیی باری ته‌ندروستیان باشه، به تایبه‌تیش ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌ناسه‌دان و هاوشێوه‌یان نییه''.
كۆجا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی بوونی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی قومیان كردووه هه‌ستیاری نیشان ده‌ده‌ن و، ١٤ رۆژ له ژێر چاودێریدا ده‌یان هێڵنه‌وه و، رایگه‌یاند: ''ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه تا ئێستا له‌و نموونانه‌ی وه‌رگیراون و كاریان له‌سه‌ركراوه هیچ نه‌خۆشێكمان نییه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیف بێت''.