سلێمانی
ڕێكخراوی شاره‌وانییه‌كانی جیهان بۆ ئاشتی به‌ڕه‌سمی كاره‌ساتی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌ك جینۆساید ناساند، جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش خۆشحاڵه بهبڕیارهكهو چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی داهاتووی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات .
خدر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی شاره‌وانییه‌كانی جیهان بۆ ئاشتی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌یابان بۆ AA ئاماژه‌ی به‌وه كرد وه‌ك شاندێكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ به‌شداری كردن له‌یادی بۆمبارانكردنی شاری هیرۆشیمای یابانی سه‌ردانی ئه‌و ووڵاته‌یان كردووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده هه‌شته‌مین كۆنفڕانسی ڕێكخراوی شاره‌وانییه‌كانی جیهان ده‌ستی پێكردووه، لهكۆنفراسدا باس له كاره‌ساتی هیرۆشیما و ناكازاكی كرا".
خدر كه‌ریم له‌و كۆنفراسه توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیارێكی گرنگی كۆنفڕانسه هه‌بوو، له‌مباره‌یه‌وه خدر كه‌ریم ده‌ڵێ:"دوای زیاتر له 5 كاتژمێر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه ده‌سته‌ی باڵای ڕێكخراوه‌كه كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌كو تاوانێكی جنیۆساید به‌ناوكرد".
جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی شاره‌وانییه‌كانی جیهان باس له‌گرنگی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی جیهانه‌وه ده‌كات. پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ناوبراو له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه، 5هه‌زارو 672 ئه‌ندام شاره‌وانی له 157 ووڵاتی جیهانه‌وه هه‌یه. ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسی جوڵاندنی دۆسیه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت. كه‌ریم زیاتر له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و بڕیاره ده‌دوێت:" بڕیاره‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌چێته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، بڕیاره‌كه ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه، چاوه‌ڕوانین دواتر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك هیرۆشیما و ناكازاكی به‌جینۆساید بناسێنرێت".
له رۆژی 16/3/1988 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی پێشووی عێراق به‌بۆمبی كیمیاوی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆمباران كرد و به‌هۆیه‌وه 5 هه‌زار هاووڵاتی گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتیش بریندار بوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 25 ساڵ داواده‌كرێت ئه‌و كاره‌ساته له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌جینۆساید بناسێنرێت و قه‌ره‌بوی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه بكرێته‌وه.