Heman Hussein Yaseen
02 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2025
هەولێر-AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان-عێراق بڵاویکردووەتەوە کە یەکەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، سەرکار سورچی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا کە هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵەی خەڵکی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێرە و پیشەی گۆشتفرۆشە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە .