Muhammed Ali Kamal
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆك بووە بە ٢٤٦ تووشبوو، ١٩٣ لە ههولێر، ١٨٩ لە سلێمانی، ٣٦ لە گەرمیان، حهوت کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ١٥ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١١ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢١٢ کەس، ١١٠ کەس لە هەولێر، ٣٥ کەس لە سلێمانی، ٢٦ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ٢٨ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ١٠ کەس لە ههولێر، ههشت کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە دهۆك، چوار کەس لە راپەڕین و كهسێكیش لە گهرمیان بووه.
تا ئێستا ٨٨ هەزار و ٤٥٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە لەو ژمارەیە ٥٤ هەزار و ٤٥٨یان چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٢١٠یان ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها دوو هەزار و ٧٨٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.