Abdullah Shukur
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رژێمى ئه‌سه‌د وێراى بڕیارى ئاگربه‌ستى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بڕیارى ئاگربه‌ستى رووسیا بۆ ماوه‌ى پێنج كاتژمێر رۆژانه، هێرشی ئاسمانى کردە سه‌ر غوته‌ى رۆژهه‌ڵات و لە ئاکامدا، ٢٣ سڤیل كوژران.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات وه‌رگیراون له دواى بڕیارى ئاگربه‌ستى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بڕیارى ئاگربه‌ستى رووسیا بۆ ماوه‌ى پێنج كاتژمێر رۆژانه وه‌ك "وچانى مرۆیى"، رژێمى ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانەکانی به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
هەر بە پێی زانیارییەکان کە ئەمڕۆ هەینی رژێمى ئه‌سه‌د ، غوته‌ى رۆژهه‌ڵاتی بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا، ٢٣ سڤیل كوژراون.
به‌پێى ئامارەکانی به‌رگرى شارستانى لە غوته‌ى رۆژهه‌ڵات، له ئاكامى هێرشەکانی رژێمى ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانى، له ١٩ى مانگی رابردووە تا ٢ى ئەم مانگە، ٦٤٧ سڤیل كوژراون و دوو هه‌زار و ٢٧٨ سڤیلیش برینداربوون.