Muhammet Ali Kemal
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2016
ئەسینا - AA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی ژێرئاوکەوتنی دوو بەلەم لەدەریای ئیجەدا کە کۆچبەریان دەگواستەوە، لانیکەم ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە کە شەشیان مناڵن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەو بەلەمێکی لە تەختە دروست کراوە و وا دەخەمڵێنرێت ٤٨ کەسی تێدا بووبێت، لە نزیک دوورگەی بوڵاماچ خۆی کێشاوە بە چەند تاشەبەردێکدا و ژێرئاوکەوتووە. دوای ئەوەش کە هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، تیمەکانیان دەچنە شوێنی رووداوەکە و ٤٠ کەس رزگار دەکەن و تەرمی حەوت کەس دەدۆزنەوە کە شەشیان مناڵن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت کە پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە لە رووداوەکەدا بێ سەروشوێن، بوون.
هاوکات لە نزیک دوورگەی کیلیملی لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی چارۆکەدار کە ٧٠ بۆ ١٠٠ کەسی هەڵگرتبوو، ١٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی لە سەرنشینانی بەلەمەکەش بێ سەروشوێنن.
ئەوەش زانراوە کە تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان هەتا ئێستا ٢٦ کەسیان رزگار کردووە و پرۆسەی گەڕان بەدوای سەرنشینەکانی دیکەدا بەردەوامە.