Emre Aytekin,Ramal Abdullah Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
ئاشکرابوو نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هالی کە دەنگۆی ئەوە هەیە هەڕەشەی ناڕاستەوخۆی لە دیپلۆماتکارانی وڵاتان کردبێ بەر لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی قودس، لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لۆبیەکی جولەکە رایگەیاند کە رێگەی لە دەستپێشخەرییەکان گرتووە لەبارەی فەڵەستین و لەبارەی داواکارییەکانیش لە دژی ئیسرائیل گوتوویەتی: "بەپێڵاوی پاژنبەرز شەقی لێ دەدەم و دەیگێڕمەوە".
مانگی ئایاری رابردوو لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی گەورەترین لۆبی جوولەکە لە ئەمریکا، هالی بەشێوازێکی نادیپلۆماتی رایگەیاند کە بۆ رێگەگرتن لە دەستپێشخەرییەکان لەبارەی فەڵەستین دەبێتە "پاسەوان".
دوای ئەوەی پێشکەشکار ناوی هالی دەخوێنێتەوە، ئەویش بە سڵاوکردن دێتە سەر سەکۆ و لە درێژەی گرتە ڤیدیۆیەکەدا باسی لەوە کرد کە چۆن چۆنی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکات لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
هالی لە بارەی رۆڵی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "من لە بەر مۆدا پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێ ناکەم. بەڵکو (لەبەر ئەوە لەپێی دەکەم) تاکو کە هەڵەیەکم بینی شەقی تێهەڵدەم و بیگەڕێنمەوە".
لە دوای ئەو قسانە دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکە جەختی لەوە کردەوە کە چۆن رێگەیان گرتووە لە هاتنی کەسێکی بەڕەگەز فەڵەستینی بۆ باڵاترین دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئامادەبووانیش چەپڵە بۆ هالی لێ دەدەن.
هالی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەمەودوا وا بە ئاسانی نابێت دژایەتی ئیسرائیل بکڕێت و تۆمەتی بخرێتە پاڵ، گوتیشی: "قۆناغی تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل کۆتایی هات".