Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
هەولێر - AA
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی چوار وڵاتی ئەورووپی دەردەبڕێت.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاو كرده‌وه، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکانی وڵاتانی ئەڵمانیا، بەلجیکا، لوکسەمبۆرگ و هۆڵەندا دەربڕیوە.
لە پەیامەکەیدا هاتووە، "دڵمان لە لای لێقەوماوانی لافاوەکەی ئەڵمانیا، بەلجیکا، لوکسەمبۆرگ و هۆڵەندایە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکە دەکات".
چەند رۆژێکە بەهۆی باران بارینی به‌خوڕه‌وه، لافاوێکی گەورە ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌ورووپای گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه له ئه‌ڵمانیا تا ئێستا ١٠٣ كه‌س و له به‌لجیكاش ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.