رۆما
کۆمەنیکۆی تەمەن ٦٢ساڵان، پەیامنێری رۆژنامەی (لاستامپا)ی ئیتاڵیایەو رۆژی ٦/٤/٢٠١٣ دوای ئەوەی لەسنووری لوبنانەوە چووە نێو سوریا لەلایەن چەکدارانەوە رفێنرا. ئێوارەی رۆژی یەکشەممە گەیشتەوە وڵاتی خۆی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا چوو بەپیرییەوە لەفڕۆکەخانە.
کۆمەنیکۆ لەبارەی مانەوەی لەناو رفێنەران و چۆنێتی ژیانی گوتوویەتی لەو ماوەیەدارفێنەران بەباشی مامەڵەیان لەگەڵدا نەکردووەو ناوبەناو ترساندوویانە.
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا(ئەنیرکۆلاتا) وێڕای راگەیاندنی ئازادبوونی کۆمەنیکۆ گوتی " ھیچ کاتێ ھیوا بڕاو نەبووین لەئازادکردنی کۆمەنیکۆ".
ھەروەھا سەرکۆماری ئیتاڵیا لەپای ھەوڵدانیان بۆ رزگارکردنی کۆمەنیکۆ سوپاسی نارد بۆ ھەریەکە لەوەزارەتی دەرەوەو دەزگایھەواڵگریی ئیتاڵیا.
وا بڕیارە لەڕۆژانی داھاتوو رۆژنامەنووس کۆمەنیکۆ لەبەردەم داواکاری گشتی ئیتاڵیا ئیفادەی خۆی بدات.