Dilara Karataş,Baybars Can
14 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2025
ئەنقەرە ــ AA
فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری سەربە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئەمریکا "American Airlines" لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئاگری گرت.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە لەو کاتەی ئاگر لە فڕۆکەکە کەوتووەتەوە، سەرنشینەکانی بە بەکارھێنانی خلیسکان گواسترانەوە.
ھاوکات ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.