Gülşen Topçu,Halime Afra Aksoy
23 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ-AA
دامەزراوەی ئەزهەر لە میسر، سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی له‌لایه‌ن سیاسەتمەداری دانیماركی راستڕه‌وی توندئاژۆ، راسموس پاڵودان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، كرد.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئەزهەرەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، جەخت لەوە كراوه‌ته‌وه، ئەم جۆرە کارە توندڕەوانەیه، له رێزی خەڵکی شارستانی بۆ قورئان کەمناکاتەوە و كتێبه پیرۆزه‌كه بەردەوام دەبێت له‌وه‌ی رێنیشانده‌ربێت بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایەتی.
ئەزهەر بانگه‌وازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکان و سەرکردەکانی جیهان کرد "دژی هەوڵەکانی سووکایەتیکردن بە بەها پیرۆزەکان بوەستنه‌وه" و "بنكۆڵكردنی چەمکی ئازادی رادەربڕین بووه‌ستێنن".
دامەزراوەكه داوایكردووه لێکۆڵینەوە بكرێت لە رووداوه هاوشێوه‌كان كه دووبارە ده‌بنه‌وه و رێگه‌نه‌درێت لە ژێر دروشمی "ئازادی رادەربڕین"دا ئەو جۆرە كردانه دووباره ببنه‌وه كه ده‌بێته هۆی له‌باربردنی هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و پشتیوانییكردن له پەیوەندییه‌كانی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا.
دوێنێ سه‌ركرده‌ی پارتی ئاڕاسته‌ی توند (سترام كورس)ی راستڕه‌وی توندئاژۆ، راسموسن پاڵودان-ی دانیماركی قورئانی پیرۆزی له نزیك باڵیۆزخانه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵم، سووتاندبوو. له‌وكاته‌دا هێزێكی زۆری پۆلیس پارێزگاری‌یان لێده‌كرد و نه‌یانهێشت هیچ كه‌س لێی نزیك ببێته‌وه.