مه‌زاری شه‌ریف
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ناوید فوروتهن، گوته‌بیژی پارێزگای بەدەخشان به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له ئه‌نجامی ئه‌و باران بارینه به‌خوڕه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شارۆچكه‌ی هاڤاهانی سه‌ربه پارێزگای بەدەخشانی گرتووەته‌وه كاره‌ساتی رۆچوونی زه‌وی روویداوه و به‌هۆیه‌وه 52 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
فوروتهن گوتیشی: "له‌و كاره‌ساته سرووشتییه‌دا به‌شێكی زۆری گوندی جیروی بالای سه‌ربه شارۆچكه‌ی هاڤاهان رۆچووه و 200 خانووی گونده‌كه‌ش رووخاون، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه منداڵ و ژن هه‌ن".
گوتهبیژهكهی پارێزگاری بەدەخشان باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه، ناوچه‌یه‌كی شاخاویه نه‌یانتوانیوه له‌رێگه‌ی وشكانییه‌وه هاوكاری به‌په‌له ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌و هێلیكۆپتهرانهشی له حكوومه‌تی كابوڵ داواكراوه هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك كه به‌هۆی رۆچوونی زه‌وییه‌وه خانووه‌كانیان رووخاوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه، به‌رپرسان نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان.
هه‌رێمی بەدەخشان كه سنووری به وڵاتانی تاجیكستان، چین و پاكستانهوهیه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ناوچه‌یه‌كی شاخاویه. ساڵی رابردووش له گوندی ئاب باریكی بەدەخشان له ئه‌نجامی زریانێك سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.